"پەکەکە ناوچەکەی نائارام کردووە"
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووری قه‌ندیل و سیده‌كان ده‌ستیان به جووڵه كردووه و سنووری خۆیان فراوان كردووه، ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "خه‌ڵكێكی زۆر له ترسی په‌كه‌كه له سنووری كوردستان ئاواره بوون و ژیان و ماڵ‌وحاڵیان لێ تێكچووه، بۆیه ده‌بێ به‌غدا له‌و بارەیە‌وه بێته سه‌رخه‌ت".
جیا له‌وه‌ی په‌كه‌كه 500 گوندی باشووری كوردستانی داگیر كردووه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه له سنووری قه‌زای ڕواندوز سێ گه‌نجی ڕفاندووه، وەکچۆن لە ڕابردوودا و لە ناوچەگەلی جیای باشووری کوردستان هەمان کاری کردووە، له هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ش بازگه‌ی سه‌ربازییان داناوە و باج و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ شاره‌وانیی ئه‌و ناوچانه دروست كردووه و ڕێگایش نادات حكوومه‌ت خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچانه، هیچ ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییش ناتوانێت سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكات، چونكه به ناوچه‌ی مه‌ترسیدار ئه‌ژمار ده‌كرێن.
ئاواز حه‌مید ئەفه‌ندی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێژنه‌ی ئاسایشی و ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، گوتی: "گرفتی ئه‌منی بۆ ئه‌و ناوچانه دروست بووه كه په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون، ئه‌و سنوورانه سنووری ئێمه‌ن كه‌چی ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ریانه‌وه نییه، چونكه چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی لێن و ناشمانه‌وێت شه‌ڕی براكوژی دروست ببێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت به هه‌ر جۆرێك هه‌یه په‌كه‌كه ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكات. ئەوان به داگیركارییه‌وه نه‌وه‌ستاون و سه‌رانه له خه‌ڵك و خاوه‌ن مێش و باخدار و ئاژه‌ڵدار لیستێكیان پێ داون به پێی ئه‌و لیسته ده‌بێ باج بده‌نه په‌كه‌كه، ئه‌مه دۆخێكی دروست كردووه كه خه‌ڵك بێزار بێت و نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت له ژیانی خۆی".
ئاواز حه‌مید ئەفه‌ندی گوتیشی: "چه‌ند ساڵه ده‌ڵێین با په‌كه‌كه ئه‌و سنوورانه چۆڵ بكات، به‌ڵام په‌كه‌كه به قسه‌ی كه‌س ناكات و ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی له شنگال ده‌یكات له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بیكات، بۆیه ئیتر ئه‌مه ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرسی په‌كه‌كه له سنووری كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، چونكه دواجار ئه‌و سنوورانه سنووری عێراقیشه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه لێژنه‌كه‌ی كاری تێدا ده‌كات، پێشووتر ڕاپۆرتیان داوه به حكوومه‌ت له‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی په‌كه‌كه و، له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه زیاتر قسه ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "په‌كه‌كه سنووری ده‌سه‌ڵاتی له بناری قه‌ندیل و سیده‌كان فراوان كردووه، له هه‌ندێك شوێن هاتووه‌ته پێشه‌وه و بازگه‌ی سه‌ربازیی هێناوه‌ته پێشه‌وه‌ی بازگه كۆنه‌كان."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دەشڵێت: "په‌كه‌كه ئیداره‌یه‌كی جیاوازیان دروست كردووه و خه‌ڵك دادگایی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه، ناكرێت په‌كه‌كه به ئاره‌زووی خۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌و سنوورانه بیكات."
جیا له سنووری قه‌ندیل و سیده‌كان، په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ستی به جووڵه كردووه و له ناوچه‌كانی نزیك له گوندی (یه‌ڵانپێ) و (هاوار) و (ده‌ره‌ی مه‌ڕ) بازگه‌یان داناوه بۆ وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له قاچاغ چییه‌كان.
kdp -
