"هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکەوە دەکرێن"
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی كۆمسیۆنی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكات له30/9ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ئه‌نجام بدرێت و كۆمسیۆنیش ئاماده‌یی نیشان داوه، بۆیه ڕه‌نگه سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆمسیۆن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش ڕاسپێرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، عه‌لی ڕه‌شید، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه له 23/6/2014 سوێندی یاساییمان خواردووه و له 23/6/2018 كۆتایی به واده‌كه‌مان دێت، به پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك هه‌ڵبژاردن دوا بكه‌وێت ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ كاره‌كانی ڕایی بكات و ساڵی ڕابردوو له 18/12/2017 ئێمه نووسراوێكمان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد و دواتریش سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای كرد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 30/9 بكرێت و ئێمه ده‌ستخۆشیمان لێ كرد و به نووسراوی فه‌رمی داوامان كرد له‌و كاته‌دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش بكرێت و په‌رله‌مانی كوردستانیش نووسراوی ئێمه‌ی دا بە لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مان و ئه‌وان دیراسه‌یان كرد و دواتر دایانه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ئه‌وانیش ئاراسته‌ی حكوومه‌تیان كرد و داوایان كرد هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه بكرێن."
عه‌لی ڕه‌شید گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه بكرێت بۆ كۆمسیۆنیش زۆر باشتره و بۆ هاووڵاتیانیش ئاسانتره، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن پێكه‌وه بكرێت، چونكه كۆمسیۆنیش ئاماده‌یه و ته‌نیا له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌مینێته‌وه ڕازی بن."
عه‌لی ڕه‌شید گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی ئێمه داوامان كرد ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ش هه‌مان داواكارییان هه‌یه و داوایان كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت."
ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای داواكاریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه داوایان كردبوو ڕای خۆتان بڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێت و ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن قسه‌مان كرد، ئه‌وانیش باسیان له‌وه كرد ئه‌گه‌ر بودجه‌مان بۆ دابین بكرێت، ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه داوامان له حكوومه‌تیش كردووه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشاییی یاسایی دروست نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كرێت، بۆشاییی یاسایی دروست ده‌بێت."
ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ گوتیشی: "بڕیار له دوو سێ ڕۆژی داهاتوودا حكوومه‌ت و كۆمسیۆن كۆ ببنه‌وه و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و بودجه‌ی پێویست بۆ كۆمسیۆن دابین ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن پێویستیان به چه‌ند هه‌یه و هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رێوه ده‌چێت و دڵنیاشین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێت."
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له30/9/2018 به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه.
kdp -
