سێمێل؛ لە رووباری دیجلەدا دوو گەنج خنکان

سێمێل؛ لە رووباری دیجلەدا دوو گەنج خنکان
دوو گەنجی خەڵکی قەزای سێمێل لە نزیک پردی سحێلا لە ئاوی دیجلەدا خنکان.

بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی دھۆک راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو گەنج، کە راوەماسیان دەکرد، لە نزیک پردی سحێلا لە ئاوی رووباری دیجلەدا خنکاون.

بەگوتەی بێوار عەبدولعەزیز تەرمی هەردوو گەنجەکە، کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵاندایە، لە رووبارەکە دەرهێنراوە.
rudaw -
Top