فه‌رمانى ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانى هه‌ڵوه‌شایه‌وه
رێبوار تاڵه‌بانی، بۆ كوردستان24 دووپاتی كرده‌وه، كه به‌ره‌ى توركمانى له پشت ئه‌و گوشارانه بووه بۆ سه‌ر ده‌سته‌ى نه‌زاهه تا له دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌ربكرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و دادوه‌ره‌ى فه‌رمانه‌كه‌ى ده‌ركردبوو، كورد بووه و كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رى به‌ره‌ى توركمانى و سكاڵایش له دژى ئه‌و دادوه‌ره تۆمار ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى، رێبوار تاڵه‌بانى گوتى: "سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌میشه پشتیوانم بووه و سه‌یرى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه، كه من سه‌ر به چ لایه‌نێكى سیاسییم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ر به یه‌كگرتوو بوومه، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه‌ى ئه‌و له‌و پێگه مه‌زنه‌دا بۆمن شانازییه‌كى گه‌وره‌یه."
پێرێ یەکشەممە، دادگایه‌ك له كه‌ركووك بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ركرد.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا نووسینگه‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى رایگه‌یاند، هه‌موو كوردێك پشتیوانى رێبوار تاڵه‌بانى ده‌كات و سه‌رۆك بارزانى به‌وپه‌ڕى هێزى خۆیه‌وه پشتیوانى ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رێبوار تاڵه‌بانى جارێكى دیكه داواى له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كرد، له هه‌ر شوێنێك پێیان باشه جگه له ناو شارى كه‌ركووك ئاماده‌یه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا رێك بخات.
kdp -
