پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی

 	 پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی
ڕۆژی سێشەممە ٥ی ٦ی ٢٠١٨ سەرۆك بارزانی لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجامەكانی لە لاپەڕەی فەرمیی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا پەیامێکی بلاوكردەوە كە ئەمەش دەقەكەیەتی:

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٢ـی ئایاری ٢٠١٨ سەرباری بوونی تێبینی زۆر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكانی، بارودۆخێكی تازە و دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئارا بۆ چارەکردنی كێشەكان. لەو دەرفەتە نوێیەدا پێویستە زۆر بە ڕوونی كار بە پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی بكرێت، نەك ئەوەی وەك پێشتر تەنیا لایەنێك بڕیار لەسەر پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵات بدات.

لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپە لە هەوڵێكی جیددی داین بۆ ئەوەی لایەنە سەرەكییەكان بگەنە ئەنجام و پێمانوایە پابەندبوون بەو پڕەنسیپانەیە كە دەبێتە هۆی چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە گشتی.
kdp -
Top