"ئێزدییەکان لە عەفرین ئاوارە بوونە"
له سنووری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان 22 گوندی كوردانی ئێزدی هه‌یه و 62 مه‌زار و شوێنی ئاینیشیان هه‌بووه، دوای هاتنی سوپای توركیا و له‌شكری ئازادی سووریا خه‌ڵكی عه‌فرین كه كوردن زۆرینه‌یان ئاواره بوونه و تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و له‌شكری ئازادیش به‌رده‌وام ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كات و پرۆسه‌ی ته‌عریبیش ده‌ستی پێ كردووه. به گوته‌ی خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوەبه‌ری كاروباری كوردانی ئێزدی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپای ئازاد سه‌رجه‌م مه‌زار و شوێنه ئایینیه‌كانی كوردانی ئێزدی له‌ناو بردووه و خه‌ڵكی ئه‌و 22 گونده‌ش هه‌مووی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان بوونه.
خه‌یری بۆزانی گوتی: "به هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگا نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوكاریی ئه‌و كوردانه‌ی ئێزدی بكه‌ن له سنووری عه‌فرین تاوه‌كو ئێستا هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌وانیان نه‌كردووه، ئه‌گه‌رنا به په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاریان بكه‌ن."
بۆزانی باسی له‌وه‌ش كرد: "خه‌ڵكی ئێمه له عه‌فرین زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و ئاواره بوونه و ده‌ستیش به‌سه‌ر موڵك و ماڵیاندا گیراوه و زۆریش به‌زه‌حمه‌ت هاوكارییان پێ ده‌گات."
زۆرینه‌ی كوردانی ئێزدی له هه‌رێمی كوردستان و سنووری قه‌زای شنگال نیشته‌جێن، كه پێش هاتنی شه‌ڕی داعش ژماره‌یان ده‌گه‌یشته 550 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام ئێستا 100 هه‌زاریان ئاواره‌ی ده‌ره‌وه بوونه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه. بێجگە لە هەرێمی کوردستان و سنووری قه‌زای شنگال، به‌شێكی كوردانی ئێزدی له ڕۆژئاوای كوردستان نیشته‌جێن.
kdp -
