کۆمسیۆن: 15 قەوارەی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردووە

  کۆمسیۆن: 15 قەوارەی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردووە
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات تا ئێستا زیاتر لە 15 قەوارە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردووە.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لەناو ئەو قەوارانەدا زۆربەی هێزە سیاسییە دیارەكانی هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.

شۆڕش حەسەن باس لەوەش دەكات بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران وادەی تۆماری كیانە سیاسییەكان تاكوو 7ی حوزەیران دیاری كراوە و وادەی پێكهێنانی هاوپەیمانییەتیش لە 18-6 دەست پێدەكات و تاكو 20-6 بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، باسی لەوەش کرد رۆژی پێنجەشممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوی ئەو قەوارانە رادەگەیەندرێت كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كردووە.

بەپێی نوسراوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ، وەكو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراوە.











باسنیوز
Top