مەسروور بارزانی و جەنەڕال وۆرڵتەر، قۆناغی داهاتووی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانیان تاوتوو کرد
ئه‌مڕۆ 4/6/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ وۆڵته‌ر پایت جێگری به‌رپرسی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منی و سیاسیه‌كانی عێراق و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌گشتی و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی تاوتووكرا و گفتوگۆیان له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كرد.
مه‌سروور بارزانی په‌یوه‌ست به‌م قۆناغه ئاماژه‌ی به ره‌وشی پێشووی پارێزگاری كه‌ركووك دا و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری له ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه دابوو زۆر ئارام و پارێزراو بوو. پێویسته هه‌رچی زووه به‌پێی نه‌خشه‌رێگه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور دۆخی ئه‌و ناوچانه بێنه چاره‌سه‌ر و دۆخی داگیركاری كۆتایی پێبهێندرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرینگی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق دا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕی تیرۆریستان كرده‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ وۆڵته‌ر پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی پلانی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو و هه‌ردوولاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و گفتوگۆ راوێژكارییانه له‌باره‌ی پرسه گرینگه‌كانی جێگه‌ی بایه‌خی هاوبه‌شن.
kdp -
