رواندز.. به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى تانكه‌ر‌ێك شۆفێرێك گیانى له‌ده‌ست دا
دلاوه‌ر له‌تیف، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، رايگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4\6\2018 له نزیك شاره‌وانى رواندز، به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ته‌نكه‌رى ئاو كارمه‌ندێكى كۆمپانیایى باپا گروپ به‌ناوى (مسته‌فا قادر وه‌لى) گیانى له‌ده‌ست دا".
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، گووتیشى: ”قوربانى رووداوه‌كه شۆفێرى تانكه‌ره‌كه بووه‌و له‌كاتى ئه‌ركى رۆژانه‌یدا دووچارى وه‌رگه‌ڕان هاتووه‌و به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه و لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە بەردەوامە“.
باسنيوز
