یەکێتی: لەمڕۆوە سەردانی لایەنەکان دەکەین

 یەکێتی: لەمڕۆوە سەردانی لایەنەکان دەکەین
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە ئەمڕۆوە سەردانی لایەنەکان دەکەن.

سەعدی پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕايگەیاند: ”قسەمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان کردووە، جگە لە گۆڕان، لەمڕۆوە لێژنەکانمان دەست بە سەردان کردنی لایەنەکان دەکەن“.

گوتەبێژی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە هێشتا کۆبوونەوەی فەرمییان لەگەڵ لایەنەکان دەستی پێ نەکردووە، بەڵام لەم هەفتەیەوە دەست بە کۆبوونەوەی فەرمیش دەکەن.

ئاشکراشی کرد، کە بە پێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەتوانن، بەرنامەیەکی هاوبەش دابنێن و بچن لە بەغدا وەک پاکێج گفتوگۆی لەسەر بکەن، هەروەها ئەوەی مافی کوردە جێگیری بکەین، دەشڵێت: ”پاشان دەبێت لە نێوان خۆمان گفتوگۆ بکەین کە کێ چی دەوێ و کێ چی ناوێ؟“.









باسنيوز
Top