ھێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی بەشداری ناکات

 ھێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی بەشداری ناکات
کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی بەشداری ناکات و گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، سەرکردایەتیی یەکێتی دووجار کۆبووەتەوە و پێشتریش مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەی ئەنجام داوە، بەڵام هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا نەکردووە.

لەمبارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕای گەیاند: ”هۆکاری بەشدارینەکردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆبوونەوەکە، بۆ نەخۆشی و باری تەندرووستیی خۆیەوە دەگەڕێتەوە“.

ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەرسەلان بایزیش ”بەھۆی باری تەندرووستی“یەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا نەکرد.

لەبارەی جۆری نەخۆشییەکەی هێرۆ ئیبراهیم و هەروەها بردنە دەرەوەی بۆ چارەسەر، سەعدی پیرە گوتي: ”بێتاقەتە و لە سلێمانییە“.










باسنيوز
Top