لەڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەك گیانی لەدەست دا

 لەڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەك گیانی لەدەست دا
له‌ ئه‌نجامى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ سنوورى كه‌لار له‌ گه‌رمیان، پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانى له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو.

ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان ڕای گه‌یاند: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ڕوداوێکی پێکدادان لەسەر ڕێگای کەلار - شاره‌دێی ڕزگاری لەنێوان ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر و سۆپەر سیدان ڕووی دا".

لەئەنجامى ئه‌و ڕووداوه‌، سەرنشینێک كه‌ پێشمەرگەیە بەناوی (پشتیوان حەمە ڕەشید ) لەدایکبووی ساڵى 1989 دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگاری سەر بە شارى کەلار گیانی لەدەست دا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوو.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، تەرمی پێشمه‌رگه‌كه‌ براوه‌ته‌ بەشی پزیشکی دادوەری کەلار و چارەسەری پێویستیش بۆ بریندارەکە کراوە: "شۆفێری بارهەڵگرەکە بەند کراوە".










باسنيوز
Top