ئێران.. چوار پێڕەوی ئایینی مەسیحی بە 40 ساڵ بەندکران حوکم دران

 ئێران.. چوار پێڕەوی ئایینی مەسیحی بە 40 ساڵ بەندکران حوکم دران
چوار کەس لە پێڕەوانی ئایینی مەسیحی لە ئێران کە هەموویان بە 40 ساڵ بەندکران حوکم درابوون، حوکمەکەیان لە دادگای باڵای ئێران پەسەند کرا.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، محەمەدڕەزا ئومێدی، یاسر موسەیب‌زادە، ساحب فەدایی و یووسف نەدرخانی، ئەو چاوار هاووڵاتییە مەسیحیەن کە بە تۆمەتی پێڕەوی لەو ئایینە و هەوڵدان لەدژی تەناهیی ئێران هەرکام بە دە ساڵ بەندکران حوکم دراون.

یووسف نەدرخانی و معەمەدڕەزا ئومیدی، دوو هاووڵاتیی مەسیحی لە ئێران بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی کەلیسە و وەرگرتنی یارمەتیی لە دەوڵەتی بەریتانیا بە دوو ساڵ زیاتر بەند کرا

هاوکات سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی بەکارهێنانی خواردنەوە کحوولییەکان لە کاتی کار و چالاکیی مەزهەبیدا، هەرکامیان بە لێدانی 80 قامچی حوکم دراون.

ئەو چوار هاووڵاتییە مەسیحییە بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ بەڕێوەبردنی حوکمەکەیان بانگهێشتی گرتووخانە دەکر
یوسسف نەدرخانی لە تەمەنی 19 ساڵییەوە ئایینی خۆی گۆڕیوە و بووەتە مەسیحی و ساڵی 2009 بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە دین سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە. کە ئەوکاتە داوای لێکرا تۆبە بکات و سزاکەی هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام ئامادە نەبوو. ماوەیەک بەند کرا و سەرەنجام ساڵی 2012 لە زیندان ئازاد کرا و ئەوکات ڕاگەیەندرا لەبەر ئەوەی بە سێ ساڵ زیندان حوکم دراوە، لەبەر ئەوەی ئەو ماوەیە لە زیندان بووە، ئازاد کراوە.







باسنيوز
Top