پارتی: پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ هیچ لایەنێکی کوردی یەکلا نەبووەتەوە
شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و ئەندامی شاندی کۆبوونەوەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق،راگەیاند: ”پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کوردە و ھەموو کوردێک دەتوانێت داوای وەرگرتنی ئەو پۆستە بکات، بەڵام دیاریکردنی کەسیک بۆ ئەو پۆستە لە ھەر لایەنێک بێت، پێویستی بە دانوستان و گفتوگۆ ھەیە“.
ئەندامی شاندی کۆبوونەوەکانی پارتی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، لەبارەی ئەگەری وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ئاماژە بەوە دەدات، کە ھێشتا زووە باس لەوەرگرتنی ئەو پۆستە بکرێت و ڕەتی کردەوە پۆستەکە بۆ هیچ لایەنێکی کوردستانی یەکلا بووبێتەوە.
ئاشکراشی کرد، کە ھێشتا لایەنە کوردستانییەکان، بۆ چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە حکوومەتی داھاتووی عێراق، کۆنەبوونەتەوە.
باسنیوز
