سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەك لە شارۆچکەی عەین عیسا لەنێوان شارەکانی کۆبانێ و حەسەکە رووی داوە

سەرلەبەیانیی  ئەمڕۆ دووشەممە  تەقینەوەیەك لە شارۆچکەی عەین عیسا لەنێوان شارەکانی کۆبانێ و حەسەکە رووی داوە
تەقینەوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان رووی دا.



تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 4/6/2018 لە شارۆچکەی عەین عیسا لەنێوان شارەکانی کۆبانێ و حەسەکە رووی داوە.



تەقینەوەکە لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و فەرەنسا رووی داوە و تا ئێستا هۆکار و ژمارەی قوربانییان ئاشکرا نەکراوە.



ئەو هێزە هاوبەشەی سوپای ئەمریکا و فەرەنسا لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو ناوچەیە جێگیر بوون.



باسنیوز
Top