ئێران و عێراق ده‌ستیان به‌كڕین و فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووك كرد
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، نه‌وتى خاوى كه‌ركووك به تانكه‌ر بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه و تاران له پاڵاوگه‌كانى خۆى نه‌وته‌كه ده‌پاڵێوێت و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌مان بڕه نه‌وتى خاو به باشوورى عێراق ده‌داته‌وه.
ماڵپه‌ره ئێرانییه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه ڕۆژانه 30 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو به تانكه‌ر بۆ دوڕه شه‌هر له باشوورى خۆرئاواى ئێران ده‌گوازرێته‌وه.
پلانیش دانراوه، له‌برى تانكه‌ر، بۆرى نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ ئێران ببه‌سترێت و نه‌وتى پارێزگاكه به‌ڕاسته‌وخۆیی بۆ پاڵاوگه و كۆگاكانى ئێران بگوازرێته‌وه.
له‌دواى داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ـ عێراق و ئێران له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌ى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه كرد.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
