مانگی ڕەمەزان لە سۆران تا ڕادەیەك ڕەوشی بازاڕمان كۆنتڕۆل كراوە
كازم شێروانی، بەرپرسی لیژنەی ئابووریی لەقایمقامیەتی سۆران، رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، چاودێرییەكانمان لە بازاڕو دووكانەكانەكاندا زیاتر كردووە و بەردەوام لیژنەكانمان سەردانی دووكان و فرۆشگە و شوێنە گشتییەكان و فرۆشیارانی ناو بازاڕ و سەر شەقامەكان دەكەن، بەمەش توانیومانە تا راددەیەكی باش كۆنتڕۆلی بازاڕ بكەین و تا ئێستاش دەست بەسەر چەندین كاڵا و خواردەمەنیی ماوە بەسەرچوودا داگیراوە و لەناو براون و چەندین شوێنیش داخراون و خاوەنەكانیان رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە".
بەرپرسی لیژنەی ئابووریی لەقایمقامیەتی سۆران، گوتیشی: "تەنها ئەوەی بەدی دەكرێت، نرخی چەند جۆرە خواردەمەنی و میوە و مریشكی زیندوو لەو مانگەدا بەرز بووەتەوە، بەڵام كەس سكاڵای لەسەر ئەمە نەكردووە، ئەوەش تەنها لە سنوورەكەمان نییە، بەڵكوو لە زۆربەی شار و شارۆچكەكان بەدی دەكرێت، بەڵام ئەمەش بەو شێوە نییە و بە بەراورد بە رەمەزانی ساڵانی رابردوو توانراوە بە شێوەیەكی باش كۆنتڕۆلی بازاڕ بكرێت".
باسنیوز
