یەكێتی بە سەرپەرشتیی كۆسرەت ڕەسووڵ لە كۆبوونەوە دان
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی تەواوكەری كۆبوونەوەكەی دوێنێ دەبێت، بێگومان لە كۆبوونەكەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر چەند پرسێكی گرنگ دەدرێت.
گوتیشی: "ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەكاریەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكات، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی بەستی كۆنگرە، یان پلینۆم و پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكەین".
مستەفا چاوڕەش، ئاماژەی بەوەش دا: "ئەگەری زۆرە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان بكرێت".
باسنیوز
