رووسیا بە دوای بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێت و دەیەوێت پارە بۆ دەوڵەت پەیدا بکات. دژایەتی سعوودییە هیچ لە پلانەکانی رووسیا ناگۆرێت
ئەلێکسی کۆندراتیڤ، یاسادانەر و بەرپرسی باڵای رووسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای میدیایی سپوتنیکی رووسی لەو بارەیەوە گووتی: " رووسیا بە دوای بەرژەوەندی خۆیدا دەگەڕێت و دەیەوێت پارە بۆ دەوڵەت پەیدا بکات. دژایەتی سعوودییە هیچ لە پلانەکانی رووسیا ناگۆرێت".
ئەو بەرپرسەی رووسیا، ئەمریکای بە هاندانی سعوودییە تۆمەتبار کرد و ئاشکرای کرد: "ئەمریکا نایەوێت ئەو بازاڕە گەرمەی چەک لەو ناوچەیە لەدەستبدات بۆیە بەردەوام دەبن تا فشار بخەنە سەر سعوودییە دژی ئەوە بێت".
پێشتر رۆژنامەی ( لۆ مۆند)ی فەرەنسی نامەیەکی سعودیەی بۆ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئاشکرای کردبوو کە سعوودییە داوا لە فەرەنسا دەکات رێگری بکات لە جێگیرکردنی ئەو سیستەمە رووسیە لە قەتەر دەنا هێرش دەکاتە سەر ئەو دراوسێیەی.
K24 -
