ھەزاران ماسی بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەناو چوون
ئەمڕۆ شەممە 2/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕای گەیاند: "ئێران بۆ دووەم جار ئاوی زێی بچووکی لەسەر ھەرێمی کوردستان گرتەوە، ئەگەرچی ئێستا کاتی گرتنەوەی ئاوەکە نییە".
ھەر بەھۆی گرتنەوەی ئاویش، ھەزاران ماسیی نێو زێیەکە لەناوچوونە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروست بووە".
bas news -
