عارف ڕوشدی: پارتی پلانی بۆ گۆڕانکاری هەیە و ئێستا لە جێبەجێکردن دایە
عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆرگانەکانی پارتی لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: ”پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق پارتی پلانی گۆڕانکاریی لە پێکھاتە حزبییەکانی و ھەندێ ئیدارەیدا ھەبوو، ئەو پلانەش ئێستا لە جێبەجێکردن دایە و بەردەوامە“.
ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، گوتیشی: ”گۆڕانکاریی بابەتێکی ئاساییە و پێویستە ماوەماوە ئەو گۆڕانکاری و پێداچوونەوانە بکرێت، ئێستاش ھەر شوێنێک پێویستی بە گۆرانکاریی ھەبێ، تێیدا دەکرێت“.
ڕوونیشی کردەوە، بڕیاری کۆتایی ھێشتا دەرنەچووە و ھەر کاتێک بڕیارەکە دەربکرێت، ئەوا ڕادەگەیەنرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر وابڵاوکرایەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاری لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی لق و ئۆرگانە جیاوازەکانیدا دەکات.
باسنيوز
