نازم کەبیر: پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئامادەیە

 	 نازم کەبیر: پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئامادەیە
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پەرلمانی کوردستان دەڵێ، پڕۆژەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە لیژنەکەماندا تەوابووە و ئاراستەی دەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار و پەسەند بکرێ.

یاسای ژمارەی ٣ی بەرەنگاربوونەویە تیرۆر لە ھەرێمی لەساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە و لەمبارەیەوە نازم کەبیر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، " یەکێک لە کارەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان چارەکردنی پرسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لەھەرێمی کوردستان، یاسای دژە تیرۆر ھەر ماوەی دووساڵ جارێک ھەموار دەکرێتەوە لە ئێستادا دوو ساڵ تێپەڕیوەو پەرلەمانی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات یاساکە بەردەوامبێت نەک بەشێوەی درێژکردنەوە، بەڵکوو کار پێکردنی یاساکە تا ئەوکاتەی ھەموار بکرێتەوە، لیژنەی ناوخۆ پڕۆژەیاسایەکی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە.

نازم کەبیر دەشڵێ، "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەموارناکرێتەوە، چونکە بۆ ھەمواری ھەر یاسایەک، پێویستە پڕۆژە یاسا ئامادەبکرێت و دواتر لیژنە تایبەتمەندەکان کاری لەسەر بکەن و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت، ئەوەش ھێشتا ئەنجام نەدراوە ئەوەی ھەیە تەنیا کارپێکردنە بە یاسای پێشوو.

ھەرێمی کوردستان سەرەرای ئالۆزی رەوشی ئەمنی عێراق و ھاتنی گروپی تیرۆرستی داعش و چەند گروپ و تاقمی دیکەی تیرۆرستی لەڕووی ئەمنیەوە یەکێکە لە ناوچە ئارامەکانی ناوچەکەو بەھێزی و سەرکەوتوویی پلانی ئەمنی دەزگە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان تیرۆرستان و نەیاران نەیانتوانی رەوشی کوردستان تێکبدەن و بەردەوامیش لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستانەوە کراونەتە ئامانج، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "پڕۆژەیاسای کارپێکردنی یاسای دژە تیرۆر لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھاتووە و راپۆرتێکیش ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانکراوە تا بخرێتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان و پەسەند بکرێت.
kdp-
Top