بەختیار مام شێخ: پێویستە کورد بە یەک پاکێجەوە بچێتە دانوستان لەگەڵ بەغدا

 	 بەختیار مام شێخ: پێویستە کورد بە یەک پاکێجەوە بچێتە دانوستان لەگەڵ بەغدا
بەختیار مام شێخ، جێگری پارێزگاری شاری کینزینتن و چێڵسی لە بەریتانیا دەڵێ، بەشداری کورد لە کابینەی نوێی عێراق گرینگە، بۆیە دەبێ کورد بە یەک پاکێجەوە بچێتە دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئیدی کاتی ئەوەیە کە نێوماڵی کورد رێکبخرێتەوە و سوود لە روواوەکان وەربگیرێ.

پارتی دیموکراتی کوردستان پێش هەلبژاردن داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکرد بۆ بەشداریکردن یا خود بایکۆتکردن، با کورد یەکبڕیاری هەبێ، کەچی لایەنە سیاسییەکان ئەمەیان نەکرد. ئێستا دوای هەڵبژاردن جارێکی دیکە پارتی داوای کردووە کە بەیەک پاکێج روو لە بەغدا بکەن، بەختیار مام شێخ، جێگری پارێزگاری شاری کینزینتن و چێڵسی لە بەریتانیا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ:'' پێویستە کورد بە یەک پاکێجەوە بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا ئامادەبن، ئەوانەی یەک کورسیشیان هێناوە پێویستە لەوە تێبگەن کە لەپاڵ لیستەکانی دیکەی کوردستان دابنیشن و پێکەوە هەموویان بەیەکگرتووی رووبەکەنە بەغدا، دەبێ لایەنە کورددییەکان سازش بۆ یەکتری بکەن، نێو ماڵی کورد رێکبخرێتەوە، ئێستا قۆناغێکی هەستیارە و گوشاری ئەمەریکا بەسەر عێراق زۆرە و ریزبەندی سیاسی لە عێراقدا گۆڕاوە بۆیە دەبێ ئەمە بە هەندوەربگیرێ و کورد بە یەکگرتووی بچنە بەغدا.
مام شێخ دەڵێ، بەگوێرەی ئاگادارییەکان و ئاماژەکان، ناوچەکە بە گۆڕانکاری سیاسی تێپەڕ دەبێ، رووداوی گەورەی سیاسی دێنەپێشێ، ئیدی دەبێ هێزە گەورەکانی کوردستان دەستی هێزە بچوکەکان بگرن، ئەوەی پێویستە هێزەکانی بچوکیش دەبێ واز لەو دروشمە بێنن کە ئێستا هەیانە و واز لەوەبێنن کەچی روویداوە دەبێ دابنیشن کە پێویستە چۆن سوود لە رووداوەکان وەرگرن.
بەختیار مام شێخ، دەڵێ، بەشداری کورد لەکابینەی حکوومەتی عێراق گریگە، بە پێچەوانەوە بایکۆتکردنی کورد لەو کابینەیە زیانی بۆ گەلی کوردستان دەبێ، سوونەکان پێشووتر وایان کرد کەچی زیانیان کرد، بۆیە کورد لەمە گەیشتووە و بێگومان واقیعانە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان دەکات.
kdp-
Top