دانیشتوانى گوندێك چوار چه‌كدارى داعشیان ده‌ستگیر كرد
ئامانج عه‌بدولڕه‌زاق، لێپرسراوى كۆمیته‌ى جه‌باره‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، ڕاىگه‌یاند "شه‌وى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانى گوندى (گڵاباد) ى سه‌ر به‌شاره‌دێی جه‌باره (10 كیلۆمه‌تر باكورى ڕۆژئاواى شارى كفرى له‌گه‌رمیان)، له‌سه‌ر ڕێگاى گونده‌كه‌یان بۆسه‌یه‌كیان بۆ چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش دانا و له ئه‌نجامدا چوار چه‌كداری ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه گونده‌كه هه‌رسێ پێكهاته‌ى كورد و عه‌ره‌ب و توركمانى تێدا ده‌ژین، له‌نێو كورده‌كاندا كارمه‌ندى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس هه‌یه و پێشتر زانیاری‌یان هه‌بووه كه ئه‌و چه‌كدارانه به‌ره‌و گونده‌كه‌یان ده‌چن، بۆیه به‌هاوكارى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى عه‌شایه‌رى گونده‌كه بۆسه‌یان بۆ دانان و چه‌كداره‌كان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌كه‌یانه‌وه و ده‌ستگیریان كردوون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌ر چوار چه‌كداره‌كه‌ى داعش له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بن و ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (پیكاب مۆدێل 1988) یان پێبووه، پاش ده‌ستگیركردنیشیان ڕاده‌ستى ئاسایش كراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئاسایشی كفرى بۆ لێكۆڵینه‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كه بریتین له :
1. (م. ع) ناسراو به ئه‌بو مریه‌م، دانیشتووى گوندی عومه‌رمه‌ندان له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په.
2. (و. ع. س) دانیشتووى گوندی به‌ڕییه له شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په.
3. دانیشتووى شاره‌دێی سلێمان بێگه له سنوورى خورماتوو و ناوه‌كه‌ى نه‌زانراوه.
4. دانیشتووى كه‌ركووكه و ناوه‌كه‌ى نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 3 كڵاشینكۆف و 3 پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراو و بۆمبێكى چێندراو.
باس‌نیوز
