سیوه‌یلی: پارتی دەیەوێ شاندی داهاتووی كورد بۆ به‌غدا هاوبه‌ش بێت
گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێ كردووه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش له ماوه‌ی ڕابردوودا شاندێكی وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی به‌غدای كرد و بڕیاره سه‌ردانی دیكه‌ش ئه‌نجام بدرێن و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن و پارتیش هه‌میشه داوا ده‌كات كورد به یه‌كگرتوویی بچێته به‌غدا.
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقەوە ڕوون و ئاشكرایه و شاندێكی پارتی سه‌ردانی به‌غدای كرد و و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان وه‌كو هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی گفتوگۆی كرد و دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێمه سێ پرنسیپمان كردووەته بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، یه‌كه‌م پێویسته هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی دروستكردنی بڕیار بێت له عێراق و بڕیاره‌كان به زۆرینه یه‌كلایی نه‌كرێنه‌وه. دووه‌م، ته‌وافق هه‌بێت له دروستكردنی پڕۆژه‌یاساكان له په‌رله‌مانی عێراق و به زۆرینه و كه‌مینه نه‌بێت. سێیه‌م، هاوسەنگی هه‌بێت له دابه‌شكردنی داهات و دانی پۆست به كورد به ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌موو جومگه‌كاندا، بۆیه هه‌ر لایه‌نێك ئاماده بێت له‌سه‌ر ئه‌م سێ پرنسیپه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی بكات، ئه‌وا ئێمه‌ش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین."
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، هۆشیار سویلی گوتی: "ڕای پارتی ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان نین، چونكه نایاساییه و تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و هه‌نگاوه سیاسییه له لایه‌ن په‌رله‌مانەوە دراوه و یاسایی نییه و وەکو پارتی بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانی لایه‌نه‌كان لاریمان نییه ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێن، به مه‌رجێك بڕیاره‌كه له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستووردا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان سیاسییه، نه‌ك یاسایی."
له‌باره‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سیوه‌یلی گوتی: "پارتی پێش هه‌ڵبژاردن هه‌وڵی دروستكردنی لیستی هاوبه‌شی داوه، کە كورد به لیستێك به‌شداری بكردایه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان ڕازی نه‌بوون به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه و دوای هه‌ڵبژاردنیش پارتی داوای ئه‌و یه‌ك لیستییه‌ی كردووه و ئێستا هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌یە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاریگه‌ریمان زیاتر بێت و به‌رژوه‌ندییه‌كانی كورد زیاتر بن پێویسته یه‌كگرتوو بین و به‌و شێوه به‌شداری له حكوومه‌تی نوێی عێراقدا بكه‌ین."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسی له‌وه‌ش كرد: "له كاتی چوونی شاندی پارتیشدا بۆ بەغدا داوامان كرد پارتی و یه‌كێتی به هاوبه‌شی بچنه به‌غدا، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شاندی داهاتوو بۆ به‌غدا به هاوبه‌شی بێت و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیشمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ركاتێك خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه، ئه‌وكات داوا له ئه‌وانیش ده‌كرێت، چونكه گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت."
به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته كورد له به‌غدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان به‌ده‌ست بێنێت، نه‌ك به دوای پله و پۆست‌دا بگه‌ڕێت و دروشمی سه‌ره‌كیی پارتیش له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان بووه.
kdp-
