سەرۆك بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق کۆبوویەوە

 سەرۆك بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق کۆبوویەوە
سەرۆک بارزانی، لە سەڵاحەدین، لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، شاندی یاوەری کۆبوویەوە.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 31\5\2018، سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەددین، لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هاوپەیمانیی قەراری عێراق و شاندێكی یاوەری کۆبوویەوە و لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.



هاوکات لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵسەنگاندان بۆ دوایین پێشهاتەكان و هەڵوێستی هێزە براوەكان لەمەڕ ئاییندەی عێراق كرا.





باسنيوز
Top