پرۆژهیاسای چاكسازیی پهسهند دهكرێت
عەباس غەزالی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: ”هەرچەندە بڕیار بوو لە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ پهسهندكردنى پرۆژە یاسای چاکسازیی بکرێت، بەڵام بەهۆی دروست بوونی ئاڵۆزییەکانی دوای هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کێشە و تەشەنوجاتی نێوان لایەنەکان، کۆبوونەوە دواخرا“.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشی کرد، كه: ”جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەیە، بەڵام لەسەرهتای مانگی حوزەیران دەگەڕێتەوە و یەکەم کارمان دانیشتن دەبێت لەسەر پرۆژهى چاکسازیی و گفتوگۆی لەسەر دەکەین".
ئهو پهرلهمانتاره ئاماژهى بهوهشدا، كه پێشبینی دەکرێت لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی حوزەیران کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
پێشتر له 8/ 5/ 2018 سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”حکوومەت پرۆژە یاسای چاکسازی بە تهواوی بۆ پەرلەمان ناردووە، بەلام دیارە دەنگۆ و مقۆ مقۆ لە نێوان خۆیاندا لەسەر پرۆژەکە درووست بووە و کێشە هەبووە، پێویستە خۆیان ڕاست بکەنەوە کە ئایا لایەنگری پرۆژەیەکی چاکسازیین یان نا، ئەگەر پێویستیش بێت حکوومەت بەشداری لە کۆبوونەوەکان دەکات و ڕوونکردنەوە و ههڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت دەیکات، بەڵام ئەو پاکێجەی ڕۆیشتووە پاکێجێکی تەواوە لە بەرژەوەندی گشتییدایە“.
باسنیوز
