چوار قه‌واره‌ى سیاسی ناویان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار كرد
شۆرش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، رايگەیاند: ”هه‌ریه‌كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان و دوو پێكهاته‌ى ئه‌رمه‌ن ناویان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار كردووه“.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی كۆمسیۆن، ئەوەشی خستە روو، كه به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران واده‌ى تۆماری كیانه سیاسییه‌كان تاوه‌كو 7ی حوزه‌یران دیاری كراوه، واده‌ى پێكهێنانى هاوپهیمانییهتیش له 18\6\2018 ده‌ست پێ ده‌كات و تاكو 20\6\2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاشکراشی کرد، کە تۆماركردنی ناوى قهوارهكانیش به‌دوو شێوه ده‌بێت، ئه‌و حزبانه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌یه به‌پێى یاسای ژماره 17ى ساڵى 1993 داواكارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى وه‌كو حزب تۆمار نه‌كراون، جگه له‌و داواكارییه پێویسته له‌سه‌ریان فۆرمى لیستى شیاو پڕ بكه‌نه‌وه.
به‌پێى راسپاردەی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، 30 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، وه‌كو واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست نیشان كراوه.
باسنيوز
