وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی زانستی ئێران پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 30\5\2018، د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ مورتەزا عەبادى، سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە هەولێر و وەفدێکى هاوڕێى کۆبوویەوە، لە دیدارێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، خۆشحاڵی خۆی لە لەماوەى کارکردنیان لە ڕێگەى جێبەجێکردنى ڕێکەوتننامەى نێوان وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیاى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى توانیوانە پەرە بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران بدەن.
سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە هەولێر، خۆشحاڵى خۆى بەو سەردان و پیشوازییە دەربڕى و رای گەیاند، کە ئەمڕۆ هاتوون بۆ ئەوەى دوپاتى درێژەدان پەیوەندییەکانیان بکەینەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى بایەخدان و پەرەپێدان بەپەیوەندییە زانستى و ئەکادیمییەکان بەتایبەت بایەخدان بە زمانى فارسى لە کوردستان کرایەوە، بۆ ئەوەش هەردوولا جەختیان لەسەر بابەتەکە کردەوە.
باسنيوز
