دادگای دەستووریی تورکیا وەڵامی دەمیرتاش دەداتەوە

 دادگای دەستووریی تورکیا وەڵامی دەمیرتاش دەداتەوە
پارێزەری هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوای ئازادکردنی دەکات و دادگای دەستووریش وەڵامی دەداتەوە.



رۆژی سێشەممە 29/5/2018، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوای لە دادگای دەستووریی تورکیا کردووە دەمیرتاش ئازاد بکات، بۆ ئەوەی بە ئازادی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بکات.



رۆژی چوارشەممە 30/5/2018، دادگای دەستووریی تورکیا وەڵامی داواکەی پارێزەری دەمیرتاشی داوەتەوە و رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ”بەڵگەکانی دژی دەمیرتاش بەهێزن“، ناتوانرێ ئازاد بکرێ.



هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە 4/11/2016ـەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر و کارکردن دژی دەوڵەتی تورکیا، دەستگیر کراوە.



پارێزەرەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە، هێشتنەوەی دەمیرتاش لە زیندان، لە کاتێکدا کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایە، ”سیستەمی دادوەریی لە تورکیا دەخاتە ژێر پرسیارەوە“.



بڕیارە رۆژی 24/5/2018 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوە بچێت و هەدەپەش سەڵاحەدین دەمیرتاشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.






باسنیوز
Top