"کەرکووک بەبێ پێشمەرگە ئارامیی لێ بڕاوە"
ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو له كوردستان و شاری کەرکووکیش ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه چوو، کەرکووکییه‌كان له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه كوردستانیبوونی ئه‌و شاره‌یان دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو هێزه میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كه ئێران سه‌رپه‌رشتی دەکردن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به چاوساخیی چه‌ند كه‌سێكی ناو لایه‌نێكی كورد کەرکووکیان داگیر كرد، له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره تێك چووه و هه‌زاران كورد ئاواره بوون.
محه‌مه‌د خۆرشید، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له کەرکووک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ته‌واوی کەرکووک بارودۆخی ئه‌منی زۆر ناجێگیره، به‌تایبه‌ت قه‌زای داقووق و قه‌زای حه‌ویجه و قه‌زای دووبز، ئه‌و سێ قه‌زایه ته‌نها به ڕۆژ ڕێگاكانی نێوانیان به ڕووی شاره‌كاندا كراوه‌یه و شه‌وان داده‌خرێن. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا داعش له گوندی بریمه كاره‌بای ئه‌و ناوچه‌یان ته‌قانده‌وه و ئێستا قه‌زای حه‌ویجه بێ كاره‌بان، ته‌واوی گوند و ڕێگاكانی ئه‌و قه‌زایانه به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ن، شه‌و و ڕۆژ تیرۆریستانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان له حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایری و سوپا و پۆلیس، ته‌واوی ئه‌و هێزانه ده‌سته‌وه‌ستانن له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان‌دا، هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه زۆر له نائارامیدا ده‌ژین".
له‌باره‌ی فراوانبوونی په‌لاماردانه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان، محه‌ممه‌د خۆرشید ئاماژه‌ی به‌وه دا: "له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا په‌لاماری داعش په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه له هه‌ر 48 كاتژمێرێكدا 12 جار داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان، بۆیه ئێستا په‌لاماره‌كانی داعش زۆر زۆر بوونه‌وه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت (1000) هه‌زار چه‌كداریان له ده‌وروبه‌ری کەرکووک هه‌بێت، به چه‌كی مامناوه‌ند و سووكه‌وه، به ته‌واوەتی بوونه‌ته مه‌ترسی".
داعش هاووڵاتیان ده‌ڕفێنێت و بە بیانووی جۆراوجۆر گولله‌بارانیان ده‌كات و وێنەکەی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێی خستووه‌ته ناو گوندنیشینان، به‌شێك له گونده‌كانی كه‌ركووك چۆڵیان كردووه، به‌تایبه‌ت گونده كاكهیینشینهكان، له‌و باره‌یەوه به‌رپرسی لقی 3ی پارتی ده‌ڵێت: "داعش و هاووڵاتیانی سڤیل دەڕفێنێت، پاشان ده‌یانكوژێت و ته‌سویریان ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه، بۆیه ئێستا ڕه‌وشێكی زۆر ناجێگیر له کەرکووک و ده‌وروبه‌ری هه‌یه، دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ڕه‌وشی ئه‌منیی کەرکووک تێكچوو".
له 2014ـەوە تا ڕێکەوتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان له ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بوو، ڕه‌وشێكی ئه‌منیی زۆر باشی بۆ هاووڵاتیان به‌گشتی دابین كردبوو، له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕه‌وشی ئه‌منی و ئه‌و ناوچانه به یه‌كجاری تێكچوو، كه داگیركران له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، له‌و باره‌یەوه، محه‌مه‌د خۆرشید ده‌ڵێ: "بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بووه‌وه ئه‌وه ئازاییی پێشمه‌رگه بوو توانی ڕه‌وشێكی ئه‌منیی زۆر بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان دابین بكات، بۆیه ئێستاش ته‌نیا پێشمه‌رگه جارێكی دیكه ده‌توانێت ڕه‌وشی ئارام بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه، نه‌ك ئه‌و هێزانه‌ی كه شه‌و هات هیچ كۆنتڕۆڵێكیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت، ئه‌وه گونده‌كانی كوردی كاكه‌یی له ترسی گیانیان زێدی باوباپیرانیان چۆڵ ده‌كه‌ن".
عادل كه‌ركووكی، هاووڵاتی کەرکووک، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌و ڕۆژه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە پاشه‌كشێی كرد له شاره‌كه‌مان، ئیدی ڕه‌وشی ئه‌منی به یه‌كجاری تێكچوو، ئێستا داعش مه‌ترسیی جددییه له سه‌رمان و له ناو شاره‌كان دزی و كوشتن و ڕفاندن زۆر بووه، ئه‌و هێزه عێراقیانه ناتوانن سه‌ر و ماڵمان بپارێزن".
هاووڵاتییەكی تری گوندێكی کەرکووک، كه ئیستا زێدی خۆی بۆ ناو شاری کەرکووک به‌جێ هێشتووه، بە ناوی سلێمان حەمە سەڵاح، ئاماژه به‌وه ده‌كات: "له گونده‌كانی حهفدهخار و ئاواییی عه‌لی و ئاواییی مه‌نزور، داعش به ئاسانی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بۆیه گونده‌كان چۆڵیان كردووه و ئێستا له کەرکووک ده‌ژین".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێمه جگه له كێشه‌ی داعش، كێشه‌ی زه‌ویوزارمان هه‌یه كه به هۆی هاتنه‌وه‌ی سوپا و حه‌شد بۆ ئه‌و ناوچانه كێشه‌ی زه‌ویوزارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان كه ناوچه‌كه‌مان ناوچه‌ی مادده‌ی 140ـە و به مه‌جبووری هه‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە زێدی خۆمان چۆڵ كرد".
kdp-
