سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق دەکات
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری كرد.
لەو دیدارەدا سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوانی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی سەرۆك بارزانی لە پەنادانی ئاوارەكان و بە هەڵوێستێكی مێژوویی ناوزەد كرد كە هەرگیز لە بیر ناكرێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی كردەوە لە گەڵالەكردنی بۆچوونەكان لەمەڕ پڕۆسەی سیاسی و بەرنامەی حكوومەتی داهاتوو..
kdp-
