داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات
به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ژماره ٢٤ له به‌رواری ١١/٤/٢٠١٨ كه تایبه‌ته به پاڵاوتنی ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی داواكاری گشتی و به‌پێی حوكمی مادده ١٠ ـ شانزه‌هه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره ١ بۆ ساڵی ٢٠١٥ و به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه به‌پێی حوكمی مادده ١ ـ چواره‌م له یاسای ژماره ٢ بۆ ساڵی ٢٠١٧ (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیار درا به دامه‌زراندنی حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٨/٥/٢٠١٨ به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حسێن ئه‌حمه‌د وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد. سه‌رۆكوه‌زیران پیرۆزبایى لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست.
kdp -
