ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە
زانا رۆستایى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی ئیسلامی رايگه‌یاند: ”كاتژمێر 4:00ى ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 28\5\2018، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات“.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌وڵێكى زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بن، تاكو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ جارێكى دیكه دوا نه‌خرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سێ جارى دیكه هه‌وڵى داوه دانیشتن له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 12ى5 ئه‌نجام بدات، به‌ڵام نه‌توانراوه رێژه‌ى یاسایی ته‌واو بكرێت.
له‌ئێستا ناكۆكى له‌نێوان ئه‌و فراكسیۆنانهدا دروست بووه كه هه‌وڵى دانیشتنه‌كه ده‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ى به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانیان به‌هۆى دووبارە بوونه‌وه‌یان به په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نابن.
باسنيوز
