لهدهروازهى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران زیاتر له 20 تۆن سێ‌و له‌ناو بردران
سیروان حوسێن، گوته‌بێژى كۆمه‌ڵگەی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، رايگه‌یاند: ”ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28\5\2018 له‌سنوورى دەروازەی نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هۆبه‌ى گه‌ره‌نتینه‌ى كشتو‌كاڵى حاجى ئۆمه‌ران، ده‌ست به‌سه‌ر 20 ته‌ن و 200 كیلۆ گرام سێوى ناشیاودا گیرا، كه له وڵاتى ئێرانه‌وه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كرابوون“.
گوته‌بێژى كۆمه‌ڵگەی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، ئەوەشی خستە روو، کە دواى پشكنین ده‌ركه‌وت كه ئه‌م سێوانه شیاوى خواردن نین، بۆیه له‌ڕێگه‌ى لێژنه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران له‌ناو بردران.
باسنيوز
