کۆمسیۆن: كارتى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان به‌كار ناهێنرێت
شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 27\5\2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گه‌یاند تۆمارێكى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت به كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئاماده‌كراوه، كه ئه‌و تۆماره له فه‌رمانگه‌ى داتا له‌لایه‌ن تیمێكى پسپۆره‌وه ئاماده‌كراوه و له‌ئێستا ته‌نیا ماوه له ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران په‌سه‌ند بكرێت، دواى په‌سه‌ندكردنیشى به فه‌رمى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمسیۆن، ئەوەشی خستە روو، كه له 1\7\2018ه‌وه ده‌ست به نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌كرێت و تاكو 31\7\2018، به‌رده‌وام ده‌بێت، هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستى نوێكردنه‌وه، گۆڕین، گواستنه‌وه و زیادكردنى ناو سه‌ردانى بنكه‌كان بكه‌ن.
ئاشکراشی کرد، كه كۆمسیۆن ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه و تۆماری قه‌واره‌كان له ئه‌مڕۆوه ده‌ستی پێكردووه تاوه‌كو 7ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، رێكار و مه‌رجی تایبه‌ت بۆ تۆماركردنی قه‌واره‌كان دیاریكراوه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمسیۆن، روونیشی کردەوە، كه كۆمسیۆن ته‌نیا ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به فه‌رمی ته‌نیا بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه راسپێردراوه، گوتیشی: “كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمى كوردستان هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌و رێكار و په‌یڕاوانه‌ى كه په‌یویستن به‌و پرسه‌وه ده‌رده‌كرێن".
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاره رۆژى 30 ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
باسنيوز
