سەڵاحەدین دەمیرتاش: دەبێ لە بەرامبەر دەسەڵاتدا ئۆپۆزسیۆنێکی رەخنەگر بین
دەمیرتاش، كاندیدی ھەدەپە بۆ سەرۆكایەتی توركیا کە ئێستا بەند کراوە، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەڕێی پارێزەرەكانییەوە چەند بەڵێنێكی بڵاو كردەوە، كە تێیدا بەڵێنی داوە، ئەگەر ببێتە سەرۆك كۆماری توركیا، مووچەی مانگانە لانیكەم دەكاتە سێ ھەزار لیرە، واتە 600 دۆلار، ھەروەھا باج لەو سووتەمەنی وەرناگرێت كە جووتیاران بەكاری دەھێنن، ھەروەھا دادپەروەری لە توركیا جێگیر دەكات و سەربەخۆییش دەگەڕێنێتەوە بۆ دادگاكان.
پێشتر دەمیرتاش، لە زیندانەوە لە وەڵامی چەند پرسیارێكی کەناڵی (كوردستان24)دا لە بارەی ھەڵبژاردنەكان و ڕەوشی توركیا بە گشتی و بەتایبەتی لە وەڵامی یەكێك لە پرسیارەكان لەبارەی ئۆپۆزسیۆنبوونی ھەدەپەەوە، ئاماژەی بەوە دا: "کاری ئێمە ئەوە نییە ئۆپۆزسیۆنی ئۆپۆزسیۆن بین، بەڵکوو کاری ئێمە ئەوەیە لە بەرامبەر دەسەڵاتدا ئۆپۆزسیۆنێکی رەخنەگر بین لە پێناو حکوومەتێکی باشتر".
باسنیوز
