شێخ موزاحیم ئەلحوێت: هیچ شەڕێک لەنێوان زیندانییانی کورد و عەرەب لە گرتووخانەی زەرکا رووی نەداوە.
شێخ موزاحیم ئەلحوێت، گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا،، رایدەگەیەنێت، هیچ شەڕێک لەنێوان زیندانییانی کورد و عەرەب لە گرتووخانەی زەرکا رووی نەداوە.
شێخ موزاحیم ئەلحوێت هۆشداریی دا ئەو کەس و لایەنانەی هەوڵ دەدەن ناکۆکی لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن و رایگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن، کە شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن، دوورن لە راستییەوە.
گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبییەکانی نەینەوا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لێدوانی بەرپرسانی باڵای دهۆک راستە کە سزادراوێک بەناوی سەدام جاسم حەمدان هەوڵی داوە پشێوی دروست بکات و هەڵبێت.
هەروەک لێژنەی ئەمنیی پارێزگای دهۆک رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی شەممە 26/5/2018، زیندانیکراوێک بە ناوی (س. ج. ح.) ئاگری لە هۆڵێکی گرتووخانەی زەرکا لە دهۆک بەرداوە و هەوڵی هەڵاتنی داوە، بەڵام پاسەوانەکانی گرتووخانەکە هەوڵەکەیان شکست پێ هێنا.
باسنیوز
