به‌یاننامه‌یه‌كی ساڵی 1975ی سه‌ركردایه‌تی پارتی به ده‌ستخه‌تی سه‌رۆك بارزانی بڵاوده‌بێته‌وه
به‌یاننامه‌كه كه له سێ لاپه‌ڕه پێكهاتووه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژی(10-12-1975) و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاماژه‌یه بۆ خۆ ئاماده‌كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆرشێكی چه‌كداری كه دواجار شۆڕشی گوڵانی لێ به‌رهه‌م هات.
به‌پێی ئه‌و مێژووه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه ته‌نیا چه‌ند مانگێك له‌دوای گه‌له‌كۆمه و ڕێككه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر و نسكۆی شۆرشی ئه‌یلووله.
چاودێرانی سیاسی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به‌و به‌یاننامه‌یه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له دۆخێكی وه‌ها دژواری ئه‌وكات ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای پیلانگێڕی گه‌وره‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌ختترین كاتهكانیشدا ته‌سلیمی زوڵم و پیلانگێڕییه‌كان نه‌بوونه و ڕژد بوونه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
bas news-
