لە کۆڕبەندی ئابووریی سانپیتەرسبورگ لاوێکی کورد سەرۆکایەتیی شاندی لاوانی سیاسیی جیھان دەکات

لە کۆڕبەندی ئابووریی سانپیتەرسبورگ لاوێکی کورد سەرۆکایەتیی شاندی لاوانی سیاسیی جیھان دەکات
لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی ئەم جارەی سانپیتەرسبورگ، فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان، کە گەنجێکی باشووری کوردستانە، سەرۆکایەتیی شاندی لاوانی جیھان دەکات .



لە کۆڕبەندەکەدا کە ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ وڵات تێیدا ئامادە دەبن و نزیکەی ١٥ ھەزار کەس لەسەر ئاستی جیھان بەشدار دەبن، زۆربەی ھەرەزۆری بەشداربووان کەسانی سیاسی و بازرگانن. فەلاح حەسەن، کە ئاڵایەکی کوردستانی لەسەر یەخەکەی ھەڵواسیوە و بەشدارێکی کارایە لە کۆڕبەندەکەدا، بە میدیاکانی جیھان دەڵێت: کوردستان ھەرێمێکی تازە و سەرکەوتووی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، لە زۆربەی زۆری بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری سەقامگیری و بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستان و ڕێزگرتن لە لێقەوماوان، ھەروەھا ناوچەیەکی گرنگی سەرچاوەکانی وزەیە و ئایندەی گەشی ھەیە، بۆیە داوا لە بازرگانانی بەشداربوو دەکات ڕوو لە کوردستان بکەن و ھەوڵ بدەن وەبەرھێنانیان ھەبێت لەم ناوچە پێشکەوتووە تازەیەدا.



شایەنی باسە کۆڕبەندی سانپیتەرسبورگ ساڵانە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت و ئەم جارەش بە ئامادەبوونی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئێمانۆیل ماکڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا زۆربەی زۆری پانێڵەکان بەڕێوە دەچن.
kdp-
Top