دڵبه‌ر جزیری وێنه‌ی براكانی بڵاو كرده‌وه‌

دڵبه‌ر جزیری وێنه‌ی براكانی بڵاو كرده‌وه‌
دڵبه‌ر جزیری، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی براكانی بڵاو كرده‌وه‌.



دڵبه‌ر، له‌ ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانییه‌وه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، له‌ ئه‌ڵمانیادا وێنه‌یه‌كی خۆی و دوو براكه‌ی به‌ ناوه‌كانی (مسته‌فا، ئالان) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.



دڵبه‌ر، وه‌ك درێژترین خانمی گۆرانیبێژی كورد ناوبانگی په‌یدا كردووه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ریی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌، له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و جه‌ژنه‌كاندا به‌شداریی ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كانی ئه‌وڕوپا ده‌كات، چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێی تۆمار كردووه‌ بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كی دوێتی له‌گه‌ڵ عه‌زیز وه‌یسی گوتووه‌، بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌.








باسنيوز
Top