حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رووس نەفت دوو گرێبەستیان ئیمزا كرد
ئیمزاكردنی گرێبەستەكان لە میانی كارەكانی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە ساینت پیترسبورگی رووسیا ئەنجام درا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، گرێبەستەكان تايبه‌تن به گه‌شه‌پێدانى يه‌ده‌گى گازى سرووشتى و دامه‌زراندنى هێڵێكى گاز گوێزه‌ره‌وه لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسى هه‌واڵى (رۆيته‌رز)یش، رووس نەفت توێژينه‌وه‌ى ئه‌ندازه‌يى و ديزاينی سه‌ره‌تايى بۆ پرۆژه‌ى هێڵى گاز له هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.
بەگوێرەی میدیاكانیش، ئیگۆر سێچین بەڕێوەبەری گشتیی رووس نەفت دووپاتی كردووەتەوە كە كۆمپانیا زەبەلاحە رووسیەكە بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و كارەكانیان لە بواری نەوت و گاز لە كوردستاندا.
bas news -
