راگەیاندنی حكوومەتی نوێی كەتەلۆنیا دواخرا
چوار لەو كەسانەی بۆ پۆستی وەزاری لە حكوومەتی نوێی كەتەلۆنیا لەلایەن كیم تۆراوە كاندید كرابوون، نەیانتوانیوە ئامادەی رێورەسمی سوێندخواردن بن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن حكوومەتی ئیسپانیاوە زیندانی كراون یان دەربەدەر بوون لە ترسی دادگاییكردنیان بە تۆمەتی داوای سەربەخۆیی.
هەفتەی رابردوو كیم تۆرا بە توندی ناڕەزایی بەرانبەر مەدرید دەربڕی لە بەرانبەر ئەو گەمارۆیەی خستوویەتیە سەر حكوومەتی كەتەلۆنیا.
تۆرا هەفتەی رابردوو لە دژی حكوومەتی مەدرید، چوار كەسی كاندید كرد بۆ پۆستی وەزاری، كە دووانیان لەلایەن حكوومەتی ئیسپانیاوە زیندانی كراون و دووانی تریان لە بەلجیكا وەك پەنابەر دەژین.
bas news -
