هەشت تیرۆریست لە كەركووك خۆیان بەچەكدارانی حەشدی شیعی‌دا تەقاندەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باشووری رۆژئاوای كەركووك، 8 تیرۆریست دوای ئەوەی گەمارۆ دران، خۆیان بە چەكدارانی حەشدی شیعی‌دا تەقاندەوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکووک ئاشكرای كرد چه‌كدارانی داعش هێرشێكی گه‌وره‌یان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شیعی له ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری كه‌ركووك.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌تە سەر لیوای 26ى حەشدی شیعی و دوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، سەرجەم ئەو چەکدارانە کە خۆکوژ بوونە خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێكیدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە چەکدارەکان ژمارەیان هەشت خۆکوژ بووە و دوای گەمارۆدانیان ناچار کراون خۆیان بتەقێننەوە، لە بارەی زیانی شەڕەکەشەوە، سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی ئاشکرا کرد شەش چەکداری حەشدی شیعی بریندار بوونە.
روونیشی كرده‌وه كە هێرشه‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به گه‌وره‌ترین هێرشی رێكخراوه‌كه داده‌نرێ، تیایدا چه‌كداران به پشتێنی بۆمبڕێژه‌وه هاتوون و تا ئه‌و كاته‌ی توانیویانه شه‌ڕیان كردووه، دواتر خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
bas news-
