ركابەرەكەی ئەردۆغان باس لە چارەسەركردنی كێشەی كورد دەكات
موحه‌ره‌م ئینجه كاندیدی جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، بۆ راكێشانی ده‌نگی كوردانی باكوور له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، به‌ڵێنی دا كاتێك سه‌ردانی ئامه‌د ده‌كات بۆ پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن، سەردانی خانه‌واده‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشیش بكات.
ئینجه دوێنێ له ئێواره‌خوانێكدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆنسوڵی وڵاتانی ئه‌وروپا له ئه‌نكه‌را، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیاوه هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد و وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ركونسوڵه‌كانی ئه‌ورووپای دایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی (تی 24)ی توركی ئاماژه‌ی داوه، یه‌كێك له سه‌ركونسوڵه‌كانی ئه‌وروپا به ئینجه‌ی گوتووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا چووه گه‌ڕی دووه‌م، ئایا كورده‌كان ده‌نگ به تۆ ده‌ده‌ن؟ ئینجه له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی "دڵنیام كه له گه‌ڕی دووه‌مدا كورده‌كان ده‌نگ به من ده‌ده‌ن. سه‌ردانی ده‌میرتاشم كردووه له زیندان و هیوام خواستووه ئازاد بكرێت، چونكه به ناهه‌ق زیندانی كراوه، له پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا سه‌ردانی ئامه‌د ده‌كه‌م، بڕیارم داوه له‌وێ بچمه لای خانه‌واده‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و له نزیكه‌وه هه‌واڵیان بپرسم"ـ
ئینجه ده‌یه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م، هه‌ده‌په ده‌نگ به‌و بده‌ن و له‌گه‌ڵ پارتی ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌ونه رێككه‌وتن، بۆیه به‌رده‌وام باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌كات.
bas news-
