پێشنیاز كراوه، كورد، سوننه و شیعه به‌یه‌كه‌وه حكوومه‌تی نوێ دروست بكه‌ن
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی سێ رۆژه له به‌غدایه و تا ئێستا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌نجام داوه، به‌گوته‌ی ئه‌ندامانی شاندی پارتی‌یش بۆ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌كانیان تا ئێستا باش و ئەرێنین.
خه‌سرۆ گۆران، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "لە دیدار و كۆبوونهوهکانماندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه، به شێویه‌كی گشتی ئەرێنی بوون".
شاندەکەی پارتی کە فازڵ میرانی سەرۆکایەتیی دەکات، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی حیزبی شیوعی و كاردیناڵ لویس ساكۆ و خالید عوبه‌یدی ده‌كه‌ن، کە هاوشێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی دیکەیان، بە به‌رنامەی پڕهوە گفتوگۆ لەگەڵ لایه‌نه‌كان دەکەن بۆ ئایندهی عێراق له چوار ساڵی رابردووودا، جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماریش دانیشتنیان كردووه و ره‌نگه سبه‌ی كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌یان بێت.
خەسرۆ گۆران گوتیشی: "رایه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئیجابین و هه‌موولایه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان، بێ به‌شداریكردنی كورد، حكوومه‌ت دروست نابێت. جگه له‌وه‌ش هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له عێراق به‌بێ یه‌كێك له پێكهاته‌كان به‌ڕێوه ناچێت، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، پارتی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كورسیی به ده‌سهێناوه، له به‌غدا ره‌قه‌مێكی قورسه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی پارتی بۆ به‌غدا باسی له‌وه‌ش كرد، کە پێكهێنانی ئه‌م جاره‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ رابردوو جیاواز دەبێت، چونكه پێشتر لیستێكی شیعی درووست ده‌كرا و دواتر ئه‌وانه‌ی دیكه له دوای ئه‌وان ده‌رۆیشتن و به‌شداریان ده‌كرد، ئێستا پێشنیاری ئێمە ئه‌وه‌یه، کە هه‌ر سێ پێكهاته‌ی سوننه و شیعه و كورد پێكه‌وه دانیشن و به‌رنامه‌یه حكوومه‌ت دابنێن، ئه‌و بهرنامەش شایانی جێبه‌جێكردن بێت و ته‌نیا "مەرەکەبی سەر کاغەز"یش نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مالیكی و عه‌بادی، کە پێشتر كردیان.
وەک گۆران گوتی، راسته سه‌رۆكوه‌زیران له شیعه ده‌بێت، به‌ڵام "كورد و سوننه دەبێت ڕۆڵیان له دانانی سه‌رۆكوه‌زیراندا هەبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هیی هه‌موو عێراق"، بە گوتەی ناوبراو تا ئێستا هه‌مووان ئه‌و پێشنیازه‌یان پێخۆشه و كه‌س ناڕازی نییه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، کە پێشنیازی دیكه له لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه هەبووە، ئه‌ویش چاره‌كردنی هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه له ساڵانی رابردوو ڕوویان داوه و پێویسته ئالیه‌تێك درووست بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره بكرێن، "ئێمه ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه و هه‌ر لایه‌نێك له جێبه‌جێكردنی داواكاری كورد نزیك بێت په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین".
خه‌سرۆ گۆران ئاماژه‌شی دا، پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كورد به‌یه‌كه‌وه بچێت بۆ به‌غدا، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی نه‌بوو و هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وابوو گۆڕه‌پانه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌نگی زۆر ده‌هێنن و پارتی بچووك ده‌بێته‌وه، "بۆیە ئەوان ئاماده نه‌بوون به لیستێك له‌گه‌ڵمان به‌شداری بكه‌ن، ئێستا هه‌ر خه‌ریكی ده‌نگی خۆیانن و تووشی شۆك بوون و پێشبینی 10كورسی و15 كورسییان ده‌كرد، كه‌چی هه‌ر یه‌كه و دوو كورسی و سێ كورسی هێناوه، بۆیه له‌و شۆكه هۆشیار نه‌بوونه‌ته‌وه."
گوتیشی: "پارتی هاتووه بۆ به‌غدا بۆچوونی لایه‌نه‌كان بزانێت و ده‌گەڕێته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی پارتی دۆخه‌كه شیی ده‌كاته‌وه، ره‌نگه جاری دابێ شاندی هاوبه‌ش بێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتییش سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه له زۆرینه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان یه‌ك بۆچوونین و هیچ كۆبوونه‌وه‌ی فهرمییشمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌كردووه، ئەوەی بووە ته‌نها ئاڵوگۆڕی تێگه‌یشتنه‌كانمان كردووه".
kdp-
