گەرمیان.. پاش زیاتر سێ مانگ لە داخستن ئەمڕۆ سنووری سەرتەك كرایەوە
حوسێن ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان، ڕایگەیاند "پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر داخستنیدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/5/2018 بە شێوەی فەرمی مەرزی سەرتەك/ پشتە لە نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا كرایەوە".
گوتیشی "لەبەرئەوەی كردنەوەی مەرزەكە نوێیە، ئەمڕۆ تەنیا جموجوڵی بازرگانیی تێدا هەبووە، بۆ ڕۆژانی ئایندە هاتوچۆی هاووڵاتیان و گەشتیارانیش ئاسایی دەبێتەوە".
لە پاش ئەنجامدانی پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان لە 25/9/2018، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە واژۆی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق، چەند بڕیارێكی لەدژی هەرێمی كوردستان دەركرد، یەك لە بڕیارەكان داخستنی سەرجەم سنوورە لاوەكییەكانی نێوان هەرێم وڵاتانی دراوسێی عێراق بوو، بڕیارەكەش لە 1/2/2018 وە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پاسەوانی سنوورەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
باسنیوز
