یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەچێتە یانەیەکی ئینگلیزی
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یاریزان جیرارد دیلۆفیۆ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی واتفۆردی ئینگلیزی دەکات .
لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەم وەرزە دیلۆفیۆ بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی واتفۆرد کرد و ئاستێکی زۆر باشیشی پێشکەش کرد ئەمەش وای لە بەرپرسانی یانەی ئینگلیزی کرد کە خواستنەکەی بکەنە گرێبەستی ھەمیشەیی .
لەھەواڵەکە ئاماژ بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە دیلۆفیۆ داوای ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانەی واتفۆردیش ١٥ ملیۆن بۆ ئەو یاریزانە تەرخان کردوە , بەڵام لە کاتی گفتوگۆکان لەوانەیە بگەونە رێککەوتن.
payamner -
