ھێمن ھەورامی: ھاوبەشیی ماف و ئەرک نەتەوەکانی عێراقی کۆ کردووەتەوە
ڕۆژی ۲۳/٥/۲٠۱۸ لە مەکتەبی سەرۆک، ھێمن ھەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پێوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک، پێشوازی لە نی روجی، کونسووڵی نوێی وڵاتی چین کرد و وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی گەرمی پێشکەش کرد بۆ دەستبەکاربوونی وەک کونسووڵی نوێی چین لە ھەولێر کرد، بەردەوامیی پشتیوانیی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لە سەرخستنی کارەکانیان و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نیوان چین و کوردستان. دواتر بە وردی لەسەر سیاسەت و ستراتیژیی پارتیلە قۆناغی ئێستا و ڕەوتی گفتوگۆکان و پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی پارتیی بۆ حکوومەتی ئایندەی عێراق خستەڕوو.
بەرپرسی کاروباری سیاسی و پێوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی گوتی: "ئەو سەنگەی پارتی لە ھەڵبژاردنەکان بەدەستی ھێناوە، بەرپرسیارییەتیی سەر شانی پارتیی قورستر کردووە، بۆیە پارتی لەگەڵ ئەو پەرەنسیپەدا دەبێت کە زیاتر مافەکانی گەلی کورد دەستەبەر بکات."
هەورامی گوتی: "ھاوبەشیی ماف و ئەرک، نەتەوەکانی عێراقی کۆ کردووەتەوە. بە ھەرجۆرە لادانێک لەم مافانە، عێراق مانای فیدڕاڵی و یەکپارچەیی لە دەست دەدات".
بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی لە درێژەی وتەکانیدا گوتی: "شاندی پارتی لە بەغداد بۆ بەھێزیی حکوومەتی نوێ دانیشتنەکانی ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی لە دەرەوەی حکوومەت مەزھەبگەرایی نەسەپێنرێت."
kdp -
