کەسێک بەبڕێکی زۆر دۆلاری ساختەوە دەستگیر دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن کە بەنیازبووە پارەی ساختە لەبازاڕدا ساغ بکاتەوە.
لە راگەیندراوەکە ھاتووە " ھێزەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، کە بە نیازبووە بڕی سی ھەزارو ١٠٠ دۆلاری ساختە لە ناو بازاری قەزای سۆران ساغ بکاتەوە.
لەراگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە لێکۆلینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە ئەم بڕە پارەیەی لە وڵاتی تورکیا ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی ، ئەو کەسە بڕی دە ھەزار دۆلاری ساختەی بە سێ ھەزار دۆلاری ئەسڵی کڕیوە، بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی ئەم بڕە پارەیە توانراوە دەستگیربکرێت و دواتر ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
payamner -
